کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باكووری كوردستان بۆ شوێنێكی نادیار

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باكووری كوردستان بۆ شوێنێكی نادیار

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هاۆڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان بە ناونیشانی “سنوور تامارا” لە حەوتووی ڕابردوو پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ کەرەنتینەی زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزرا و پاش ئەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسە، ناوبراو پاییزی ساڵی ١٣٩٩، لە گوندێکی سنووری ورمێ بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لەپارتی کرێکارانی کوردستان(پ ک ک)” دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەو شاره‌ ڕاگوێزراوه‌. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بە دەستەوە نییە.