کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سەرکوتی خوێناوی ناڕازییان لە میانمار

سرکوب خونین اعتراض‌ها در میانمار2

تەلەویزیونی دەوڵەتی میانمار لە کاتێکدا هەواڵی ئازاد کردنی کۆمەڵێک لە دەسبەسرکاروانی بڵاوکردەوە، کە هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە گرتن و کوشتنی خەڵکی ئاسایی.

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی میانمار بە کودتای نیزامی، بە هەزاران کەس لە لایەن کودتاچییەکانەوە دەسبەسەر و زیندانی کراون و بە سەدانی دیکەش ڕاستەوخۆ بە سەلاحی گەرم گیانیان لە دەست داوە. لە حەفتەی ڕابردوو، ڕێکخراوی نێونەتەوی “سەندوقی نەجاتی منداڵان” لە کاردانەوە بە کوشتاری منداڵان، باسی لە گیان ستاندی زیاد لە 20 مداڵ کرد. کۆمەڵەی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی میانماریش، ژوماری کوژراوانی ئەم دوایانەی کودتا نیزامییەکە 275 کەس ئەژمار کردووە.