له ماوهی رۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له شاری شنۆ پێنج هاووڵاتییان بە ناوەکانی “ساڵح حەسەن پوور”، “عیسا حەسەن پوور”، “هادی ڕاه ئاوەرد” ،”عەلی حەسەن پوور” و “هادی خاڵهندزاده” دەستبەسەر کرد، ههروهها هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سەردەشت هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدەیان بە ناوی “کەریم مەعروف پوور” و له شاری مریوان دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی “نێ” بە ناوی “جەماڵ گرامی” و “ئارام نیکپەی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییانه بە تۆمەتی “بە شداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز” دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.
