شەوی دووشەممە ٢ی خاکەلێوه، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە نزیک شاری “خۆرهم ئاوا”ی ناوەندی پارێزگای لوڕستان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و شۆڤیرەکەیان كۆشت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی “محەمەد سادقی” خەڵکی سەقز دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. شایانی باسه، هێزەكانی ڕژیم بە بیانووی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە له حاڵێكدا هیچ بارێکی پێ نەبووە.
