کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ست دانی به‌ندكراوێك به‌ هۆی پێرانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له‌ زیندانی شائاباد

گیان له‌ ده‌ست دانی به‌ندكراوێك به‌ هۆی پێرانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له‌

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلیوە، بەندکراوێک بە ناوی “شەهاب دەروون پەروەر” خەڵکی شائاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بە هۆی خوێنبەربوونی ڕیخۆڵه‌ و پیڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست داە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەهاب دەروون پەروەر دوومانگ پیش دەستبەسەر و گوازرابوو بۆ بەندیخانە و هیچ جۆرە نەخۆشییەکی نەبووە، بەڵام لە ناو بەندیخانە بە شێوەیەکی کوتوپڕ گیانی لەدەست داوە و سەرەڕای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ هێشتا تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووەتەوە.