لە ئاکامی هێرشێکی دڕندانهی گرووپێکی ئیسلامی، بۆ سەر سێ گوندی وڵاتی نیجێر لە نزیک سنووری وڵاتی ماڵی، لانیکەم 60 کەس گیانیان لە دەست دا.
ڕۆژی دووشەممە، 2ی مانگی خاکەڵێوەی 1400ی هەتاوی، لە ئاکامی هێرشێکی گرووپە چەکدارە ئیسلامییەکان بۆ سەر سێ گوندی سنووری وڵاتی نیجێر، زیاد لە 60 کەس گیانیان لە دەست داو، بە دەیان ماڵی گوندنشینان وێران و خاپور کرا. گرووپە ئیسلام گەراکان لە وڵاتەکانی ماڵی و نێجێر بوون بە هۆکاری نائمەنی و دڵە ڕاوکێی هاووڵاتیان.