رۆژی دووشەممە ۲٥ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەک بە ناوی “تەها ئاتەشئەفراز”، خەڵکی گوندی “کۆنەخانێ” پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتەی ۳۰۰ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی لێپرسینهوه لە گرتووخانه ئازاد کراوە. شایانی باسه، ناوبراو به تۆمهتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، تاوانبار كراوه.