ڕۆژی دووشەممە 25ی مانگی ڕەشەممە هێرش کرایە سەر پێگەی هەوایی سەربازەکانی ئەمریکا لە باکووری شاری بەغدا.
بەرپرسێکی ئەمنییەتی بە هەواڵنێری فەرانسەی وتووە، هێرشەکە دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ئەنجام دراوە و هیچ تەلەفاتێکی بە دواوە نەبووە. بە پێی ڕاپۆرتەکە مووشەکەکان لە جۆری کاتیۆشا بوون و لە ئاواییەک لە ئوستانی دیالەوە، هاوێژراون.