كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئه‌ندیمشك له پارێزگای خووزستان، رۆژی سه‌كشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه، به ناره‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپێ ژیان و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه، له باروودۆخی خراپی كۆرۆنا و ئابووری، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده ١١ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی ساڵی نوێ بژێوی ژیانیانی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.