کرێکارانی کارخانەی “پارس پامچال” لە ئوستانی قەزوین، ڕۆژی یەکشەممە 24ی مانگی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە پێنەدرانی حەقدەستی 5 مانگیان و حەقی بیمەی 9 بۆ 10 مانگ، گردبوونەوەیان ئەنجام دا.
کرێکارانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ ئاماژە بە داواکارییە پیشەییەکانیان، ئەڵێن: سەرەڕای چەندین جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە نیسبەت باروودۆخی نالەباری پیشەکەیان و پێنەدرانی لانی کەم، 5 مانگ حەقدەست و 9 بۆ 10 مانگ حەقی بیمەو پێنەدرانی جێژنانەو پاداشی کۆتایی ساڵ، بەرپرسانی کارخانەو و کاربەدەستانی ئوستان بایەخیان نەداوە بە داواکارییەکانیان و کەمتەرخەم بوون.