کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

مانگرتنی گشتی کرێکارنی ڕێگه‌ی ئاسنی لە ئێران

اعتصاب سراسری کارگران راه‌آهن کشور

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی بانگەوازێک لە لایەن “شووڕای هاوئاهەنگی کرێکاران و کارمەندانی خەت و ئەبنییەی فەنی ڕێگەی ئاسنی وڵات” کۆمەڵیک لە کرێکارانی ڕیگەی ئاسن لە شارە جیاجیا کانی ئێران،ڕۆژی شەممە 23ی مانگی ڕەشەممە دەستیان لە کار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

مانگرتنی گشتی کرێکارانی ڕێگەی ئاسن، شارەکانی ئیسلام شەهر، کەرەج، شاهروود، سێمنان، دامغان، گورگان، وەرامین، ئەراک، ورمێ، ئەندیمێشک، زاهێدان و دیزێڵی تارانی لە خۆ گرتووە و بەشێکی زۆر لە وێستگەکانی ڕێگەی ئاسنی بە داخراوی هێشتووتەوە. کرێکارانی مانگرتوو خوازیاری: بیمەی دەرمان، پێدرانی تەواوی حەقدەستە دواکەوتووکان، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە کاتییەکان، بە رەسمییەت ناسینی ڕێکخراوەی سەربەخۆی کرێکاری،مافی کۆبوونەو ناڕەزایەتی و  گەڕانەوە بۆ سەر کاری هەموو کرێکارانی دەرکراو بۆ سەر کارەکانیانن. شایانی باسە کرێکارانی مانگرتوو ڕایانگەیاندووە، تا گەیشتن بە داوکارییە بەرحەقەکانیان لەم باروودۆخە دا کە قووڵ بوونەوەی قەیرانی ئابووری ژیان و گوزەرانی چینی کرێکاری بەروە داڕمان بردووە، درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن.