كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئاودارای كۆهگیلوویه و بۆیر ئه‌حمه‌د، رۆژی شه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه، له كۆتا رۆژه‌كانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و خوازیاری په‌رداختی مۆعه‌وه‌قاتیان بوون.
به‌پێی راپۆرته‌كان، هه‌ر یه‌ك له ٢٥٠كرێكاری قه‌راردادی ئه‌م ناوه‌نده لانیكه‌م ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان پێ نه‌دراوه و به به‌رێوه بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه خوازیاری درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون و به خاوه‌نكاریان ڕاگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ساڵ مۆعه‌وه‌قاتیان په‌رداخت نه‌كرێت ڕێكاری مانگرتن ئه‌گرنه به‌ر و تا خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست به كار ناكه‌ن.