پێنجشەمە 21ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی “جەبار عارفی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە ناچەی سنووری “هەنگە ژاڵه” گیانی لەدەستدا.
بەپێی ههواڵی گەیشتوو، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووری “هەنگە ژاڵه” ی بانە، کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەنه ئامانجی دهستڕێژی گوله و لە ئاکامدا ئەم کۆڵبەرە گیانی لە دەست ئەدات. جێی ئاماژەیە کە تەرمی ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیوبی شاری بانەیە و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی مالباتەکەی نەکراوە.
