کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا له‌ تاران

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا له‌ تاران 2 1

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سلێنی” سەوڵاوا بە ناوی “عەبدوڕەحمان عەبدی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەرکرا.

ناوبراو خەڵکی گوندی سلێنی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانییارییه‌ك  لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و یان ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.