رۆژی سێشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه، بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له ئاست فساد و گه‌نده‌ڵی له ده‌زگای ده‌وڵه‌تی لۆبنان و ناله‌باری باروودۆخی ئابووری له كاتێكدا ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه كه دۆخی ژیانی خه‌ڵك له كاتی پاندمی كۆرۆنا له ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار دایه.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران رۆژی سێشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ هه‌شته‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژی به‌رپرسانی سیاسی و ده‌وڵه‌تی ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی و چه‌ندین جاده و شه‌قامیان به ته‌واوی داخست. شایانی باسه كه لۆبنان له حه‌وت مانگ پێش ئێستاوه سه‌رقاڵی دامه‌زراندن ده‌وڵه‌تێكی نوێیه به‌ڵام هێشتا لایه‌نه سیاسیه‌كان نه‌یانتوانیوه له سه‌ر ناكۆكییه‌كانیان ڕێك كه‌ون و به هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی كارامه یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش نادرێته لۆبنان تا بتوانێت جووڵانه‌وه‌یه‌ك بداته ئابووری وڵاته‌كه‌یدا.
