كرێكارانی هێڵی پێنجی میترۆی تاران، رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی باروودۆخی پیشیه‌یی و حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م سایته له ١٠ ساڵ له‌وه پێش له‌گه‌ڵ شیركه‌تێكی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن كه په‌یكانكار ده‌یه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی مۆعه‌وه‌قاتی بیمه و حه‌قده‌ستی كرێكاران جێبه‌جێ بكات له به‌شی پاراستن و نوژه‌ن كردنه‌وه‌ی هێڵی پێنجی میترۆی تاران بكشێته‌وه كه بووه‌ته هۆی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده.