رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌ممه، پێنج كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به ناوه‌كانی “یووسف به‌همه‌نی”، “ئیبراهیم عه‌باس مهنجهزی”، “حه‌مید م مۆبینی”، “مه‌سعوود حیوری” و “حسێن حه‌مه‌دانی” بۆ دوایین دیفاعیات بانگهێشتی دادسه‌رای شووش كران.
به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنج شه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، ئه‌م پێنج كرێكاره له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و رۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به دانانی وه‌سیقه له گرتووخانه‌ی دزفول ئازاد كرابوون. شایانی باسه، به دوای بانگهێشت كردنی ٢٨ كه‌س لهكرێكارانی ئه‌م سایته له رۆژی ٢٣ی به‌فرانبار بۆ دادسه‌رای عمومی شووش به هۆكاری سكاڵای به‌رێوبه‌رانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، دادگای ڕژیم كرێكارانی به هۆی به‌رێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی به تۆمه‌تی “ئیخلال له نه‌زم و ئاسایشی عمومی” تاوانبار زانیوه و بۆ جارێكی تر بانگهێشتی كردوون.