به پپێ ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی دژی كوده‌تای مانگی رابردووی نیزامیه‌كان له میانمار، وێڕای سه‌ركوتی خوینینی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌زاران شاروه‌ندی نارازی له پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی خوازی له‌م وڵاته هه‌ر رۆژ له سه‌ر شه‌قامن.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری رۆیترز، له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌ممه له‌م وڵاته لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان كه‌سیش له شاره‌ی “یانگۆن” بریندار و له گه‌مارۆی پۆلیس دا بوون. هه‌ر به پێی ئه‌م راپۆرته له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ناره‌زایه‌تییه‌كان له مانگی فوریه‌ی ئه‌مساڵه له میانمار، پتر له ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
