ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی پێترۆشیمیی ئیلام، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفییان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆته، ده‌ركردنی سه‌دان كرێكاری پێترۆشیمی له باروودۆخی ئابووریی ئێستادا، گوشاری ماڵی و ده‌روونیی زۆری به‌سه‌ر كرێكاراندا سه‌پاندووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رانی پێترۆشیمیی ئیلام و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار هیچ وڵامێكیان به كرێكاران نه‌داوه‌ته‌وه. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی پێترۆشیمیی ئیلام چه‌ندین جار ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كار و جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.