له ماوهی رۆژانی رابردوودا، بەرپرسانی زیندانی ورمێ، لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی دەرمانیی زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی “نایب حاجیزادە یەنگیجە”، دژایەتییان کردووە.
به پێی راپۆرتهكان، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمە، ئەو زیندانییە سیاسییە بەهۆی بوونی پلاتین لە لاقی، لە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان نەشتەرگەریی بۆ کراوە و پلاتینەکەیان لە لاقی دەرهێناوە.
و “ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمە، پاش نەشتەرگەری، گەڕاوەتهوه بۆ زیندان و بەرپرسانی زیندانی ورمێ لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی دەرمانیی ناوبراو دژایەتییان کردووە. شایانی باسه، “نایب حاجیزادە”، خەڵکی گوندی “یەنگیجە”ی سەر بە ورمێ، ١٦ی ڕەزبەری ٩٨، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ٢٧ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرابوو. ئەو زیندانییە سیاسییە، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ به ڕژیم و پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، بە دە ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا کە ئەو حوکمە بە “تەسلیم بە رأی”، بۆ حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.