کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی شه‌ش هاووڵاتی به دانانی وه‌سێقه‌ له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه‌ و ورمێ

ئازادی شه‌ش هاووڵاتی به دانانی وه‌سێقه‌ له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی ڕەشەمە، سێ هاووڵاتی بە ناوه‌كانی “کاروان مینوویی”، “سیروان کەریم‌زادە”، “زانیار موعتەمیدی”، “دانا سەمەدی” خەڵکی شاری مەریوان و شادمان به‌نی به‌شه‌ر” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی گرووپی “چلچه‌مه‌”، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی لە گرتووخانه‌ی سنه‌ ئازاد کران. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د(عسمه‌ت) سه‌له‌حشوور” خه‌ڵكی وڕمێ به‌ دانانی وه‌سێقه‌ له‌ گرتووخانه‌ی وڕمێ ئازاد كرا.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتیانه‌ له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار بۆ لێپرسینه‌وه‌ كرابوون و به‌ دوای قۆناغی لێپرسینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی سنه‌ و وڕمێ كرابوون كه‌ له‌م دوایانه‌ به‌ دانانی وه‌سێقه‌ و به‌شێوه‌ی كاتی تا كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌، ئازاد كراون.