له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “شاناز سادقی فەڕ، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ورمێ لە دادگای پێداچوونەوە بە 5 ساڵ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری حوکم درا.
به پێی راپۆۆرته‌كان، ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیمه‌وه بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. لقی دووی دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لە شاری ورمێ حوکمەکەی بۆ 5 ساڵ و ڕۆژێک داشکان. ناوبراو لە دادگا بە “ئەندامەتی له یه‌كێك له حیزیه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمەتبار کراوە. شایانی باسه، شاناز سادقی فەڕ هاوڕێ لە گەڵ کچەکەی “ئایناز زار‌ع” خەرمانانی ١٣٩٩ هه‌تاوی، پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران له سنووری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
