کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ ده‌ست دانی منداڵێك به‌ هۆی نۆقم بوون له‌ كاناڵێكی ئاو

گیان له‌ ده‌ست دانی منداڵێك به‌ هۆی نۆقم بوون له‌ كاناڵێكی ئاو 1

به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، منداڵێكی خه‌ڵكی شاری ورمێ، به‌ هۆی نه‌بوونی حیفازی ئیمه‌نی، كه‌وتووته‌ ناو كاناڵێكی ئاو و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م منداڵه‌ به‌ هۆی كه‌مكاری شاره‌داری و نه‌بوونی ده‌ریچه‌ی كاناڵ هه‌روه‌ها نه‌بوونی  نیشانه‌كانی هۆشداری له‌ ته‌نیشت كاناله‌كانی ئاوی جووتیاری، تووشی رووداو بوو و كه‌وتووه‌ته‌ ناو یه‌كێك له‌م كاناڵانه‌ و گیانی له‌ ده‌ست دا. شایانی باسه‌ ئه‌م كاناڵه‌ له‌ كه‌نار شه‌قامی “ئیسماعیل زاده‌” شاری ورمێ دایه‌.