کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ڕاگوێزانی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ زیندانی ئێوین بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین

ڕاگوپزانی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ زیندانی ئێوین بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی

به‌ پێی راپۆرته‌كان،  “سومەیە کارگەر”، چالاکی مه‌ده‌نی و مافی ژنان، خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، دوای چوار مانگ دەستبەسەر کران لە بەندی ئەلفی بەندیخانەی ئێوین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەندی ٨ی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

سۆمه‌یه‌ كارگه‌ر”، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و سەرەڕای ئەوەی نەخۆشییەکی دەگمەنی چاوی هەیە هەتا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەوا و دەرمانەکانی بێبەش کراوە. شایانی باسه‌، هیزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر كه‌ره‌سته‌ شه‌خسیه‌كانیدا گرتووە.