کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئازادی هاووڵاتییه‌ك به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ گرتووخانه‌ی بۆكان

یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی، “عەلی زوڵفی” خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی وه‌سێقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئه‌و شارە ئازاد کرا.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ناوبراو له‌ ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکان، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ورمێ بۆ گرتووخانه‌ی بۆكان ڕاگواێزرابوو. شایانی باسه‌، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەته‌كانی دژی ناوبراو له‌ به‌ر دەستا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ڕێپێوانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام

-

بێبه‌ری كردنی ٢٠٠ مامۆستای زانكۆ له‌ ساڵی ١٤٠٢

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان پاش ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر قوتابیان

-