رۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه، ١٤ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “جیبره‌ئیل شه‌عبانی”، “سه‌لیم شه‌ریفی”، “سه‌ید نه‌جمه‌دین حسه‌ینی”، “شۆرش به‌رهه‌م”، “شه‌فێع شێخه”، “فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ئابادی”، “واحید شێخ محه‌ممه‌دی”، “فه‌ردین بایه‌زیدی”، “غه‌فوور ئێسپه‌ندرا”، “عه‌زیز قادرتاج”، “لۆقمان تاهێری”، “حسێن محه‌ممه‌دپوور” و “جەماڵ قاسمی” هه‌روه‌ها “فه‌رهاد مووساپوور”، خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و ره‌به‌ت ، به دوای كۆتایی قۆناغی لێپرسینه‌وه، بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی ورمێ راگوێزران.
شایانی باسه، ١٣ كه‌سیان خه‌ڵكی شاری شنۆ له ئۆستانی “ورمێ”ن كه به شێوه‌ی جیاجیا و له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان له كوردستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی رژیم”، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون كه به دوای كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ورمێ كراون.