رۆژی شەممە ٢ی رەشەممە، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “ئەسکەندەر محهممەد” دانیشتووی گوندی بەستێی سەر بە “پشدەر” لە باشووری کوردستان و “ئەبووبەکر محهممەدی” دانیشتووی گوندی “گۆڕەشێری” سەر بە “سەردەشت” بەتەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕژیمی ئێران، كهوتنه نێو رووبار و گیانیان له دهستدا.
بە پێی ئهم راپۆرتە، ئەم کۆڵبەرانە شەوی یەکشەممە لەگەڵ گرۆپێك کۆڵبەر لە نێوان گوندی “گۆڕەشێری” سەردەشت و “شێنێی” پشدەر، له سنوور تێپهریون و كهوتوونهته بۆسەی هێزەكانی ڕژیمی ئێران و تەقەیان لێ كراوه و بە هۆیەوە ئەو دووکۆڵبەرە كهوتوونهته ناو رووباری “قاسمەڕەش (پشکاوێ)” و خنكاون. شایانی باسه، تا ئێستا تەرمی یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ئاو گیراوەتەوە و تەرمی کۆڵبەرەکەی دیکە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.