رۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی شاره جیاجیاكانی ئێران، وه‌كوو، قه‌زوێن، كرمان و یه‌زد، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تخانه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش له تاران، خوازیاری گۆڕانی باروودۆخی پێشه‌ییان و دامه‌زراندنی بێ ئازموون بوون.
به پێی راپۆرته‌كان، له سه‌ره‌تای به‌فرانبار تا نیوه‌ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی ١٥ كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی له شاره‌كانی ئێران به‌رێوه‌چووه، به‌ڵام تاكوو ئێستا هیچ یه‌ك له خواسته‌كانیان وه‌كوو، گۆڕانی قه‌رارداده‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ ڕه‌سمی، به‌هره‌مه‌ند بوون له حه‌قی بیمه‌ی كامل و حقووقی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ مۆعه‌لیمانی ڕه‌سمی، هه‌روه‌ها په‌رداخت و زیاد كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.