له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له لایه‌ن ئیجرای ئه‌حكامی زیندانی ئێوین، “عه‌لی نه‌جاتی” كرێكاری خانه نشین كرا‌و و ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په به مه‌به‌ستی تێپه‌ر كردنی ماوه‌ی ٥ ساڵ حوكمی زیندان، بانگهێشت كرا.
به پێی راپۆرته‌كان، “عه‌لی نه‌جاتی”، كرێكاری خانه‌نشین كرا‌و و ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه و له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه كه ئه‌گه‌ر خۆی راده‌ستی زیندان نه‌كات گشت حیسابه بانكیه‌كانی داده‌خرێت. شایانی باسه، له ڕێگه‌ی په‌یگیریه‌كانی سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ده‌ركه‌وتووه كه په‌روه‌نده‌ی “عه‌لی نه‌جاتی” و “سپیده قۆڵیان” به مانگرتنه‌كانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌وه په‌یوه‌ندیی بووه كه پێشتر ئه‌م په‌روه‌نده‌یه كۆتایی پێهاتبوو.