کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی پێترۆشیمیی ئیلام

تجمع کارگران اخراجی پتروشیمی ایلام 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی پێترۆشیمیی ئیلام، به‌ خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر كار و وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، گشت كرێكارانی ده‌ركراو له‌ زومره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ن كه‌ له‌ مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٩دا، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ زۆربێژیی په‌یمانكاران، قه‌راردادی كاتی كار و به‌ خواستی هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی قه‌راردادی كاتی، دابین كرانی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و ڕاگرتنی شه‌پۆلی ده‌كردنی كرێكاران و زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دابووه‌ مانگرتن. له‌ جه‌ره‌یانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی دامه‌زراویش به‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ هاوكارانی ده‌ركراویان، خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی ده‌ركردنی كرێكاران و دایمی بوونی قه‌رارداده‌كانیان بوون.