رۆژی پێنج شه‌ممه ٣٠ی مانگی رێبه‌ندان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ١٣ كرێكار، له‌وانه ده مه‌عده‌نچی له شاره‌كانی، قۆم، بابۆل، سهوموعهسهرا، و تاران، تووشی رووداوی كار بوون. له‌م رووداوانه، پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٨ كرێكاری دیكه به‌سه‌ختی بڕیندار بوون.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، شۆفیرێكی شیركه‌تی “ئیسنه‌پ فوود”، له شاری تاران، له رووداوێكی هاتووچودا، گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له رووداوێكی دیكه له‌شاری قۆم، داڕمانی مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێز له ناوچه‌ی “ونارهچ”ی قۆم، بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارێك و بڕیندار بوونی چوار كرێكاری دیكه. له رووداوێكی دێكه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دیگی بۆخاری كارخانه‌یه‌ك له شاری بابۆل له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ست دانی ٣ كرێكار و بڕینداربوونی ٣ كرێكاری دیكه. هه‌روه‌ها له روودانی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگایه‌كی تراشكاری له‌شاری “سهوموعهسهرا”، ٢ كرێكار به سه‌ختی تووشی سووتان و بریندار بوون.