دانیشتووانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شارستانی سی سه‌خت له ئۆستانی كۆهگیلویه و بویه‌ر ئه‌حمه‌د، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان و نه‌گه‌یاندنی یارمه‌تی به خه‌ڵك، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، دانیشتووانی شارستانی سی سه‌خت له‌گه‌ڵ باقیی دانیشتووانی ئاواییه‌كانی شارستانی دێنا، به‌نیسبه‌ت سانسۆڕی خه‌ساره‌ته به‌رینه‌كان له لایه‌ن سه‌دا و سیما و شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی نادرووستی خێوه‌ت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاش بوومه‌له‌رزه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له حاڵێكدا كه بوومه‌له‌رزه، خه‌ساری به‌رینی به ماڵی هاووڵاتییانی سی سه‌خت و گونده‌كانی شارستانی دێنا گه‌یاندووه، ڕاگه‌یاندنی “كه‌م بوونی خه‌سارات”، له لایه‌ن سه‌دا و سیمای ڕژیم و ئۆستانداریی كۆهگیلۆیه و بویه‌ر ئه‌حمه‌د، ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی دانشیتووانی ناوچه بوومهلهرزهلێدراوهكانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.