ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی پێترۆشیمیی ئیلام به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كار، له به‌رامبه‌ر ئه‌م پێترۆشیمییه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی چالاكیی سایتی “ئه‌لفین” له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به بیانووی نه‌بوونی پێویستی به هێزی كار بێكار كراون. ئه‌م كرێكارانه كه خه‌ریكی ساز كردنی ئه‌م سایته بوون، ئاشكرایان كردووه كه پاش كۆتایی كاری ساخت و ساز، به بێ دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، له سه‌ر كار ده‌كراون. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، ٢٠٠ كرێكاری دیكه‌ی پێترۆشیمیی ئیلام له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م ناوه‌نده‌وه ده‌ركراون كه هه‌تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.