رۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی، “كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په”،له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری شاری شووش، بۆ پێنجه‌مین رۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه له ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنه‌كانیان و به‌ربه‌ست درووست كردن له به‌رێوه‌چوونی یاساكان، كۆبوونه‌وه و ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. نارازیان ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌ڵێنی به‌رپرسان جێبه‌جێ نه‌كراوه.