ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی مه‌دره‌سه غه‌یره ئینتفاعییهكانی سه‌رتاسه‌ری ئێران، چوونه تاران و له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون.
له جه‌ره‌یانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، موعه‌لیمانی مه‌دره‌سه غه‌یره ئینتفاعییهكان، خوازیاری هه‌بوونی سه‌همییه‌ی دامه‌زراندن له ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش و ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون. موعه‌لیمانی ناڕازی هه‌روه‌ها داواكاری كه‌ڵك وه‌رگرتن له بیمه‌ی پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه بیمه‌كانیان بۆ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه .