كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدیه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدیه له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه: “له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی ڕێبه‌ندانی ٩٦ه‌وه تا ٣١ی گوڵانی ٩٨، له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی یه‌كێك له شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كاندا، وه‌ك كرێكارانی فه‌زای سه‌وز شاره‌داریی ئۆمیدیه كاریان كردووه، به‌ڵام له كاتی كۆتایی ئه‌م قه‌رارداده‌وه هه‌تا ئێستا، نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ربگرن”. به وته‌ی كرێكاران، كاتێك كه له‌ژێر چاوه‌دێریی ئه‌م په‌یمانكاره كاریان كردووه، هێندێك مه‌زایا له‌وانه حه‌قی سه‌نه‌وات، مه‌ره‌خه‌سی، پاداش و ئیزافه‌كارییان به بڕی ٦٥٠ ملیۆن تمه‌ن پێنه‌دراوه.