به پێی راپۆرته‌كان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم له تاران، مه‌حكوومیه‌تی “نه‌جمه واحێدی” و “هۆدا عه‌مید”، دوو چالاكی مافی ژنانی پشت راست كرده‌وه. “هۆدا عه‌مید”،پارێزه‌ری دادگۆسته‌ری، به ٨ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ بێبه‌ش بوون له حقووقی كۆمه‌ڵایه‌تی و ٢ ساڵ بێبه‌ش بوون له پێشه‌ی پارێزه‌ری، و “نه‌جمه واحێدی”، به ٧ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ بێبه‌ش بوون له مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مه‌حكووم كراون.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، حۆكمی ئه‌م دوو چالاكه مه‌ده‌نییه، رۆژی شه‌ممه ٢٥ی رێبه‌ندان، به ناوبراوان راگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، دادگای رژیم ئه‌م دوو چالاكه مه‌ده‌نیه‌ی به تۆمه‌تی،”هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌شی ژنان و بنه‌ماڵه”، تاوانبار كردووه و سه‌رجه‌م به ١٥ ساڵ زیندان و بێبه‌ش بوون له مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌حكووم كردووه.