كرێكارانی مه‌عادنی به‌ردی خه‌ڵووزی شارستانی كوهبه‌نان، رۆژی پێنج شه‌ممه ٢٣ی رێبه‌ندان، به به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی، خوازیاری زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ئیسلاحی زه‌رایه‌بی سه‌نه‌واتی خه‌ده‌ماتی، ته‌رخان كردنی سه‌به‌دی مه‌عیشه‌تی و گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا، هیچ كرێكارێكی تازه له‌م ناوه‌نده دانه‌مه‌زراوه. كرێكارانی نارازی رایانگه‌یاندووه كه قه‌رارداده‌كانیان، یه‌ك ساڵه‌یه و به هۆی سه‌ختی پێشه‌كانیان، پێویسته بۆ دایمی بگۆڕدرێت و زۆربه‌ی كرێكاران، به هۆی ناسالم بوونی شوێنی كار تووشی كێشه‌ی ته‌ندرۆستی بوون.