ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی تراوێرس بێتۆنی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌ندیمێشك، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م گرووپه له كرێكارانی شیركه‌تی تراوێرس ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌ها، كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نیی پێویست نه‌خراوه‌ته ئیختیاریانه‌وه و خاوه‌نكار ته‌نانه‌ت له دانی ژه‌مێك خواردن به كرێكاران، خۆده‌بوێرێ.