به پێی راپۆرته‌كان، “عه‌لیره‌زا نووری”، ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، به‌یانی رۆژی ٢٣ی رێبه‌ندان، له لایه‌ن پۆلیسی ئیتلاعات و ئه‌منییه‌تی هه‌مه‌دان، له ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ تێپه‌ركردنی ماوه‌ی ٢ساڵ حۆكمی زیندانه‌كه‌ی، راگوێزی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان كرا.
شایانی باسه، “عه‌لیره‌زا نووری”، له جۆزه‌ردانی ١٣٩٦ به تۆمه‌تی “ته‌وهین به موقه‌ده‌سات” ،به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو. كه له پووشپه‌ڕی ١٣٩٩ به دادسه‌رای ٥ی ئێجرای ئه‌حكامی هه‌مه‌دان بانگهێشت كرابوو كه به هۆی پاندمی كۆرۆنا ئیجرای حۆكمه‌كه‌ی كه‌وتبووه دواوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو پێبجه‌مین ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێرانه كه، ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.