رۆژی ٢٢ی رێبه‌ندان، دوو كرێكاری بیناسازی، له بینایه‌كی نیوه‌كاره، له شاری “دێهلۆڕان”ی ئیلام، به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه، بریندار بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها سێ كه‌س له هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، له شاری خۆی به هۆی رووداوی هاتوچوو بڕیندار و كرێكارێكیش له شاری بجنۆرد به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێن و باروودۆخی كار، گیانی له ده‌ست دا.
به پێی راپۆرته‌كان، دوو كرێكار كه تا ئێستا ناسناویان نادیاره، به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه، له به‌رزایی هه‌شت میتری كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، و به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له شاری خۆی، سێ كه‌س له هێزه‌كانی ئاگركۆژینهوه له كاتی یارمه‌تیدان به رووداوێكی هاتوچوو، به‌سه‌ختی بریندار بوون. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، له رووداوێكی دیكه دا له “موجته‌مه‌عی ئالومینای” جاجه‌رم له شاری بوجنۆرد، كرێكارێك به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له یه‌كێك له درام فیلتێرهكانی ئه‌م سایته، گیانی خۆی له ده‌ست دا.