هێرشبه‌رێكی خوكوژ، به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ئۆتۆمبێلێكی پڕ له مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نیی له نزیك پێگه‌ی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
له هه‌مان حاڵ‌دا جێگری شۆرای ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار وێڕای پشت‌راست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ژماره‌ی قوربانیانی ١٥ كه‌س ڕاگه‌یاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دۆخی ته‌ندرووستیی ٥ كه‌س له برینداره‌كانی ئه‌م هێرشه ناجێگیره. ئه‌م هێرشه خۆكوژییه دوای ئه‌وه ڕووی دا كه پێتاگۆن تاڵه‌بانی به پێبه‌ند نه‌بوون به واده‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ واشنگتۆن، تۆمه‌تبار كربوو. شایانی باسه تاڵه‌بان، به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.