كۆمه‌ڵێك له كامیوندارانی چابه‌هار، رۆژی شه‌ممه ١١ی رێبه‌ندان، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی ڕۆژانی رابردوودا، له ناره‌زایه‌تیی به قه‌تع كردنی سووته‌مه‌نی ماشینه‌كانیان له ناوه‌ندی ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
به پێی راپۆرته‌كان، به دوایی قه‌تع كردنی سووته‌مه‌نی كامیونه بارهه‌ڵگره‌كان له شاره‌كانی به‌لوچستان، سه‌دان كه‌س بێكار بوون، به وته‌ی یه‌كێك له شۆفیرانی ناڕازی: شێوه‌ی سووته‌مه‌نی گه‌یاندن به‌م ماشینه سه‌نگینانه رۆژانه ٤٥ لیتر گازۆئیله، كه ئه‌م سههمیهیه له ١٦ جۆزه‌ردانه‌وه به رۆژانه ٢٠ لیتر كه‌می كردوه‌ته‌وه و له ئێستاشدا به ته‌واوی قه‌تع گراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به ئیدامه‌ی ئه‌م ڕه‌وته، كۆمه‌ڵێكی زۆر له شۆفیره‌كان كه هیچ داهاتێكی ماڵی‌یان نییه له كار بێكار ده‌بن و ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.