به پێی راپۆرته‌كان، به‌هۆی به‌رده‌وامی ناره‌زایه‌تییه‌كان له شاری ترابلۆس و به دوای تێكهه‌ڵچوونی خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس، رۆژی پینجشه‌ممه ٩ی رێبه‌ندان، یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران گیانی له ده‌ست دا.
به پێی راپۆرته‌كان، پتر له ٢٢٠ كه‌س به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پۆلیس بریندار بوون. به وته‌ی شاهید حاڵان، هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قه‌ی راسته‌ۆخۆیان له نارازییان كردووه. ئه‌م ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه كه له ئێعتراز به بارودۆخی خراپی ئابووری روویداوه له رۆژانی رابردوودا له شاره جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته درێژه‌ی هه‌بووه. نارازیان ده‌ڵێن: له وڵاتێكدا كه یه‌ك سێهه‌می هێزی كار، بێكارن و به‌شێكی زۆریان هێزی كاری ناوه‌نده غه‌یره ڕه‌سمییه‌كانن، له بارودۆخی كرۆنادا، زۆربه‌یان هیچ یارمه‌تییه‌ك له ده‌وله‌ت وه‌رناگرن و بێ داهات ماونه‌ته‌وه.