قوڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی قوربانییانی ڕووداوی زریان له چین بۆ ٣٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و لانیكه‌م ١٦ كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
بارینی به‌خوڕی باران و هاتنی زریان له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له وڵاتی چین، ژیانی پێنج ملیۆن كه‌سی له پارێزگای ژیجیانگ تووشی كێشه كردووه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سیش گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه هێمنه‌كان. شایانی باسه، زریانی لێكیما زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌دواوه بووه و بووه‌ته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زیاتر له ٣ هه‌زار و ٢٠٠ گه‌شتی ئاسمانی له شانگهای و شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سه‌ره‌ڕای هاتنی زریانی لێكیما، زریانێكی دیكه له ناوچه‌ی ئۆقیانووسی ئارام به ناوی “كرۆسا” به‌ڕێوه‌یه و بووه‌ته هۆی هه‌ستانی لافاو له ناوچه‌ی گوام.