کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی شۆفیره‌كانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتوبووسرانی تاران

تجمع رانندگان شرکت واحد تهران1

كۆمه‌لێك له‌ شۆفیره‌كانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتوبووسرانی تاران، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی رێیه‌ندان، له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زاه‌تیی.

نارازییان ده‌ڵێن: له‌ كاتێكدا كه‌ هیچ یه‌ك له‌م شۆفیرانه‌ بیمه‌ی ته‌كمیلیان نییه‌، به‌ڵام حه‌قی بیمه‌ له‌ سه‌ر حیسابه‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ شیركه‌تی بیمه‌ په‌رداحت نه‌كراوه‌. ئه‌وان هه‌روه‌وها ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان، له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌، ٤ له‌سه‌دی سه‌ختی كاری خانه‌نشینكراوان ‌ حیساب یان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌م شۆفیرانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ خانه‌ نشین بن و له‌ مه‌زایایی كه‌ڵك وه‌ر بگرن.