كۆمه‌ڵێك له سه‌هامدارانی زیانمه‌ندی بازاری بورس، بۆ جارێكی‌تر رۆژی چوارشه‌ممه ٨ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی شاخیسه‌كان، له به‌رامبه‌ر بینای بورسی به‌ڵگه به‌نرخه‌كان له تاران،ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
به دوایی جێگیركردنی به‌رێویبه‌ری تازه‌ی سازمانی به‌ڵگه به‌نرخه‌كان، سه‌هامدارانی حازر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری حه‌مایه‌تیی ده‌وله‌ت له بورس و گرتنه‌به‌ری چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ به‌ره‌نگاریوونه‌وه‌ی ئۆفتی نرخه‌كان بوون. شاخیسی كوللی بورس به كه‌م كردنه‌وه‌ی ٧ هه‌زار واحیدی به ره‌قه‌می یه‌ك میلیۆن و ٢٠٧ هه‌زار واحید گه‌یشت. ئه‌م زه‌ره‌رمه‌ندییانه و كاهێشی سه‌رمایه‌ی سه‌هامدارانی بورس له كاتێكدا رووده‌دات كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش حه‌سه‌نی رۆحانی له جه‌له‌سه‌ی ٢٢ گه‌لاوێژی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاندبوو: “خه‌ڵك بزانێت سكه و دۆلار جێگه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری نین به‌ڵام بورس جێگه‌ی سه‌رمایه‌گوزارییه”.هه‌روه‌ها ناوبراو ته‌ئكیدی كردبوو كه ده‌وڵه‌ت به خه‌ڵك دڵگه‌رمی داوه كه ده‌توانن وه‌كوو پوڵی كاغه‌زی به به‌ڵگه به‌نرخه‌كانی بورس باوه‌ریان هه‌بێ.