له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرامەرز محەممەدی”، خەڵکی مەریوان و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانهكانی ئیتلاعات لە شاری سنە کرا.
هێزە ئەمنییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان لەگەڵ هاوژینەکەی دەستبەسەر کردووە. هاوژینی ئەو هاووڵاتییە پاش ۲ کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە. فەرامەرز محەممەدی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە بۆ یەکێک لە گرتووخانهكانی ئیداره ئیتلاعات لە سنە ڕاگوێزراوە. هەتا کاتی بڵاوبووەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.