كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی ئابادان، رۆژی سێشه‌ممه ٧ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به باروودۆخی پێشه‌ییان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
نارازییان هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌م شیوه‌یه ڕاگه‌یاندووه: “بنه‌ره‌تی ترین داخوازی سینفی مۆعه‌لیمانی خه‌رید خدمه‌تی، گۆرانی دۆخی دامه‌زراندیانه”. ساڵانێكه كه نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ن، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی حكوومی تاوه‌كوو ئێستا هیچ كارێكیان بۆ دامه‌زراندنی په‌یمانی مۆعه‌لیمانی خه‌رید خدمه‌تی نه‌كردووه. بی پێی راپۆرته‌كان، نارازییان ده‌ڵێن: له بارودۆخی ئێستادا هیچ ئه‌منییه‌تێكی كارییان نییه و خوازیاری دامه‌زراندنیانن له نێو به‌ده‌نه‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش دا.