کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی كرێكارانی ساختمانی زاهیدان

تجمع کارگران ساختمانی زاهدان

كۆمه‌لێك له‌ كرێكارانی رۆژمۆزدی بیناسازی زاهیدان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی رێبه‌ندان له‌ شوینی كاره‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌م كرێكارانه‌ هۆكاری ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌یان، ناره‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له‌ئاست‌ بێكاری و نه‌بوونی سیبات و ئه‌منییه‌تی كاری ڕاگه‌یاندووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م نارازیانه‌ ده‌ڵێن: به‌ هۆی پاندێمی كۆرۆناوه‌ له‌ كار بێكار بوونه‌ و كاربه‌ده‌ستانی ئۆستانی و ده‌وڵه‌تیش هیچ بایه‌خ و یارمه‌تییه‌كیان ناده‌ن و بارودۆخی ژیانیان زۆر سه‌خت و ناله‌باره‌.